هەرێم نیوز
فەرماندەی پاسەوانی سنووری سیستان و بەلوچستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا توانیویانە ڕێگری لە هاتنی بارێکی چەکی قاچاخ بۆ ناو خاکی وڵات بکەن و دەستیان بەسەردا گرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 7ـی 2026، فەرماندەی پاسەوانی سنووری سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاند، پاسەوانی سنوور توانیویانە ڕێڕەوی هاتوچۆی قاچاخچییان دەستنیشان بکەن و لە ئۆپەراسیۆنێکی ورددا ڕێگری لە گەیشتنی ئەو بارە بکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، قاچاخچییان پاش هەستکردن بە بوونی هێزە ئەمنییەکان، دەستبەجێ بارەکەیان بەجێهێشتووە و لە ناوچەکە هەڵاتوون.
ئەوەش هاتووە، لە پاش پشکنینی وردی مەیدانیی ناوچەکە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە 15 دەمانچە، یەک کڵاشینکۆف و 186 فیشەکی جەنگی بدۆزنەوە.
پاسەوانی سنوور باسی لەوەشکردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی چەک و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان