هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی حه‌جی ٢٠٢٧ ده‌ست به ناونووسینی حاجیان ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ( شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی ) ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند به‌م زووانه ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ٢٠٢٧ تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها (شێخ وریا بالیسانی) ڕایگه‌یاند کە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دەست بە ناونووسینی حاجیان ده كه ن و، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتیان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی (ی‌و پی ئین) و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن تاكو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.