هەرێم نیوز
پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بەتیروپشك سێ هەزار و ٢٩ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوری قەزایی خەبات و ناحیەی ڕزگاری هاوكات قەرەبوی جوتیاران ناوچه‌كه كرا.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر دەستکرا بە دابەشکردنی دوو هەزار ٦٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سەربازی و شارستانی لە سنوری قەزایی خەبات و ناحیەی ڕزگاری و ٤٢٩ پارچە زەوی قەرەبوی جوتیاران و پڕۆسه‌كه‌ش به بەشێوەى تیروپشک به‌ڕێوه‌چو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر رایگه‌یاند، "بەخۆشحاڵییەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر، لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەكان و تەواوی قائیمقامیەت و یەكە كارگێڕییەكان و سەرجەم شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەریەتی گشتیی كشتوكاڵ، بەیەكەوە هەمو وەك یەك تیم كارەكانیان بە باشی ئەنجامداوە و توانراوە زۆرترین زەوی دابەشبكرێت، كە تائێستا سەروی لە٪٦٠ ئەو فەرمانبەرانەی ناوەكانیان گەڕاوەتەوە سودمەندبونە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوه‌كو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتوە زەوی وەردەگرن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێداوه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، له سه‌رجه‌م پارێزگه و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان فه‌رمانگه‌كان تا ئێستا كاری زۆر باش كراوە".
وتیشی، ئه‌مڕۆ كه له هه‌نگاوێكی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێردا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و تیروپشك بۆ فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای خه‌بات كرا و پیرۆزبایی له فه‌رمانبه‌رانی سنوری قەزاكە كرد.
ڕۆژی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری بەخشینی ٢٠٠مەتر زەوی بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.