دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

گەرووی هورمز داخرا

هەرێم نیوز

دوای هێرشەکانی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران بەرەسمی رایگەیاند، گەروی هورمز تا کاتێکی نادیار داخرا و ئاماژەیان بەوەشکردوە دەستیان بەسەر کەشتیەکیشدا گرتووە و ژمارەیکی تریش ئاگادار کراونەتەوە

سوپای پاسداران، هۆکاری داخستنی گەروەکەی بۆ دەستوەردانی نایاسایی لایەنە بیانییەکان گەڕاندەوە و هۆشداریشی دایە واشنتن، کە لە حالەتی ئەنجامدانی هەر هەڵەیەکدا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی وەڵامدانەوەی توند.

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدان کە دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ئاشکرای کردووە تیمی کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی عومان، دوای زیانپێگەیشتن و کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتییەکەیاندا، ناچار بوون بپەڕنەوە بۆ ناو بەلەمی فریاگوزاری.

 لە بەرانبەردا، واشنتن داوای لە ئێران کردووە دەستبەجێ هێرشەکان رابگرێت و رێڕەوە دەریاییەکان بکاتەوە و ئەمەش وایکرد ئەمریکا هێرشی کردە سەر پێگەکانی ئێران و لە وەڵمدا ئێرانیش پێگەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە کردە ئامانج.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP