دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

بڕیارێکی نوێ لەبارەی پسوولەی خۆراک دەردەچێت؛ مەرج و پێداویستییەکان ڕاگەیەندران

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدڕاڵ، کارئاسانییەکی نوێ بۆ ئەو هاوڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە تا ئێستا بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان لە پسوولەی بەشەخۆراکی مانگانەدا تۆمار نەکراون.

دەستپێکردنی پڕۆسەی زیادکردنی ناوەکان
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەمڕۆوە پڕۆسەی زیادکردنی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٢ ساڵییەوەیە و پێشتر ناویان لە پسوولەی خۆراکدا تۆمار نەکراوە، لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە دەیانەوێت ناوی نوێ تۆمار بکەن، دەتوانن لەمڕۆوە سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بەو مەرجەی خودی ئەو کەسەی کە ناوی تۆمار دەکرێت خۆی ئامادە بێت بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر.

مەرج و پێداویستییە پێویستەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێویستە هاوڵاتیان لە کاتی سەردانیکردندا ئەم بەڵگەنامە و پێداویستیانە لای خۆیان ئامادە بکەن و هاورێی بکەن:

١- کارتی نیشتمانیی ئەو کەسەی کە بڕیارە لەسەر پسوولەی خۆراکەکە زیاد بکرێت.
٢- کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان.
٣- بڕینی پسوولەیەکی دارایی بە بڕی ٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی.
٤- ئامادەبوونی کەسەکە خۆی بۆ ئەنجامدانی پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP