هەرێم نیوز
دوای زنجیرەیەک بێنەوبەردە و هاتوچۆی لیژنە زانستییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بە فەرمی دانپێدانانی بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانیدا ڕاگەیاند.
بەپێی بڕیارێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە دوێنێ پێنجشەممە، 9ـی تەممووزی 2026 دەرچووە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بە تەواوی ناسێنراوە و بەپێی بڕیارەکەش، زانکۆکە ڕاستەوخۆ دەخرێتە ناو ڕێبەری وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکارانی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی نوێی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).
ئەو پێکهاتە و بەشانەی زانکۆکە کە بڕیاری دانپێدانانی فەرمییان بۆ دەرچووە بریتین لە:
١. کۆلێجی تەکنیکی کەلار:
تەکنیکی پەرستاری
ئەندازیاریی کارەبا و کۆمپیوتەر
تەکنیکی شیکاریی نەخۆشییەکان
٢. کۆلێجی تەکنیکی کفری:
تەکنیکی کارگێڕیی کار
تەکنیکی چارەسەری خۆراکی
تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری
٣. کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی - ڕزگاری:
تەکنیکی ژمێریاری
تەکنیکی میدیا
٤. پەیمانگای تەکنیکی کەلار:
تەکنیکی پەرستاری، ڤێتێرنەری، و تاقیگەی پزیشکی
تەکنیکی ڕووپێوی و تەکنەلۆجیای زانیاری
تەکنیکی ژمێریاری، کارەبا، و کارگێڕیی کار
تەکنیکی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و دیزاینی ناوەوە
٥. پەیمانگای تەکنیکی کفری:
تەکنیکی تاقیگەی پزیشکی
تەکنیکی ژمێریاری
ئەم بڕیارە مێژووییەی بەغداد بارگرانیی گەورە لەسەر شانی دەرچووانی دەڤەری گەرمیان لادەبات و لەمەودوا بڕوانامەکانی ئەم زانکۆیە لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و نێودەوڵەتیشدا کاری پێدەکرێت.