دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٤ کەس لە ئاودا خنکاون

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری فەرمیی ڕووداوەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا ٤٤ هاوڵاتی لە ئاودا خنکاون و زیاتر لە ٤ هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش تۆمارکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی تەممووزی 2026، بەپێی ئامارێکی فەرمی کە لە ڕێگەی دەزگای میدیایی "٧ڕۆژ"ـەوە هاتووە، بەرگریی شارستانیی هەرێم ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ساڵی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە پشکی شێری سەرجەم ڕووداوەکانی لە هەرێمی کوردستان بەرکەوتووە."

بەپێی زانیارییە ووردەکانی نێو ڕاپۆرتەکە، ئاستی ڕووداوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

کۆی گشتیی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە: 4,178 رووداو بووە.

ڕووداوەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل: 327 ڕووداو بووە (کە بەشێکی سەرەکی بووە لە ئاگرکەوتنەوەکان).

کۆچکردووان بەهۆی خنکانەوە: 44 کەس لە سەرچاوە ئاوییە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، هاوکات لەگەڵ خستنەڕووی ئەم ئامارانە، داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات کە ڕێکارەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی لە وەرزەکانی گەرمادا زیاتر بپارێزن، بە تایبەت لە کاتی سەردانیکردنی ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەکان بۆ مەلەکردن، تا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری ئەم ئامارە مەترسیدارانە بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP