دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بازرگانی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی بریکاری خۆراکی بۆ هاووڵاتییان بە ئەلیکترۆنی کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی گواستنەوەی بریکاری خۆراک لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کەوتە کار.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی 7ـی 2026، وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت دێت بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی بەشەخۆراک و ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتییان بە بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییە مۆدێرنەکان.

 وتەبێژی وەزارەت لە زاری تالیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون، ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتین و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP