دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

دەست بەسەر کۆمەڵێک موڵکدا گیرا کە بەهاکەیان ٦٩ ملیار دینارە

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرە و کارگەی بە بەهای ٦٩ ملیار دینار لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی یاریدەدەری پێشووی وەزارەتی نەوت.

دادگای دەستپاکی نەینەوا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕیاری دادوەری دەرچووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی نۆ موڵکی بازرگانی و سێ کارگەی ئاردی موسڵ، بە کۆی گشتی بەهای نزیکەی ٦٩ ملیار دیناری عێراقی، ئەمە جگە لە حەوت بارهەڵگری گواستنەوەی مۆدێرن، کە هەریەکەیان بەهای ٢٠٠هەزار دۆلارە، لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی و ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی دارایی.

دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهای بازاڕی ئەو موڵکە بازرگانیانەی کە کەوتوونەتە ناوەندی شار نزیکەی ٤٥ ملیار دینارە، هاوکات کارگەکانی ئاردیش بەهای 24 ملیار دینارە. تۆمەتبارانی هەڵهاتوو ئەو موڵکانەیان بە ناوی کارمەندەکانیان تۆمارکردووە بۆ شاردنەوەی سەرچاوە نایاساییەكەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP