دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: ئێران هەوڵیدا ڕێگری لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بکات

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەواوی ئەو فشارانەی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە کە ئامانجیان ڕێگریکردن بوو لە سەردانە فەرمییەکەی بۆ واشنتۆن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 7ـی 2026، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەردەم ئەرکێکی ورد و هەستیاردایە بۆ هاوسەنگکردنی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان واشنتن و تاران، بەتایبەت لە کاتێکدا کە گرژییەکانی نێوان هەردوولا لە ئاستێکی بەرزدایە. 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە زەیدی هەفتەی ڕابردوو لە تاران بەشداری لە پرسەی ڕابەری باڵای ئێراندا کردووە، و لەم هەفتەیەشدا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی ئامادە بووە.

میدیا ئەمریکییەکە ڕوونی کردووەتەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی، زەیدی پێداگری لەسەر ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا کردووە.

 هاوکات زەیدی سەرکۆنەی ئەو هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیەی کردووە کە ئاسمانی هەولێری پێشێل کرد و جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتەکەی چاوپۆشی لە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی عێراق ناکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP