دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: پێنجشەممە و هەینی سوپرایزی چاوەڕوان نەکراو دەبینن

هەرێم نیوز

لە کاتێکدا باس لە ئەگەری بەشداربوونی ئەمریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمیی فوردۆ دەکرێت، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ئاماژە بە روودانی چەند رووداوێکی گەورە و خێرا لە رۆژانی داهاتوودا دەکات.

یەحیائیل لایتەر، باڵوێزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "لەناوبردنی دامەزراوەی فۆردۆی ئەتۆمیی ئێران، تەنیا بە ئەمریکا دەکرێت، چونکە دامەزاوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و وردە و توانای پتاندنێکی زۆر ورد و خاوێنی یۆرانیۆمی هەیە، کێشەکەش ئەوەیە کە ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە لە 80 تا 90 مەتر لە ژێرزمیندایە و تەنیا ئەمریکا ئەو جۆرە بۆمبەی هەیە کە بتوانێ ئەو دامەزراوەیە لەناو ببات، بۆیە ئەمریکا بیەوێ یان نا، دەبێ ئەو کارە هەر بکات."
گوتیشی: "بێگومان رێی تریش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە."

ئاماژەی بەوەشدا "لە رۆژانی ئایندە گورزی توندتر لە ئێران دەوەشێندرێ، بەتایبەت لە شەوانی پێنجشەم و هەینیی داهاتوو، ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵا، کارێکی زۆر سادە و بچووکە لەچاویا."

باڵیۆزەکە دەشڵێت، "سوپرایزەکە بە جۆرێک گەورە دەبێت، کە ئۆپەراسیۆنی [تەقاندنەوەی] پەیجەر و بێتەلەکان لەچاویدا هیچ نابێت،" کە مەبەست لێی ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی حیزبوڵڵای لوبنانییە لە ئەیلوولی پار، کە بووە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی نزیکەی 3000ی دیکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP