هەرێم نیوز
ترەمپ، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا ڕایدەگەیەنێت بابهتهكه ئاگربەست نییە، بەڵکو "زۆر لەوە گەورەترە"، ئەوەش دوای ئەوەی گروپی حەوت پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەربڕی و ئێرانی بە سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.
دۆناڵد ترەمپ بهیانی ئهمڕۆ سێشهممه له لێدوانێكدا ڕایگهیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سهرۆكی فڕهنسا هەڵەی کرد کە وتی من بۆ ئەوە لوتکەی G7م جێهێشت تا بگەڕێمەوە واشنتن، بۆ ئهوهی کار لەسەر ئاگربەست بکەم، زۆر هەڵەیە: من بۆ ئەوە چومەوە تا کار لەسەر شتێکی زۆر گەورەتر بکەم".
گروپی حەوت پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەربڕی و ئێرانی بە سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد، ئهوهش لە بەیاننامەیەکدا کە درەنگانی ڕۆژی دوشەممە بڵاویکردەوە، داوای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە تادێت گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەشەنە دەسەنێت و هەردوولا گورزی گەورەیان لە یەکتری داوە.