هەرێم نیوز
گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، به‌گوێره‌ى زانیاریى وردى هه‌واڵگریى ئیسرائیل، عه‌لى شادومانى سوپاسالارى ئێران و نزیكترین كه‌س له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران، كوژرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل راىگه‌یاند، به‌گوێره‌ى زانیاریی وردى هه‌واڵگرى، له چه‌ند سه‌عاتى رابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل، هێرشى كردووه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ى فه‌رمانده‌یى له دڵى تاران و عه‌لى شادومانى كوشتووه كه سوپاسالارى ئێران و فه‌رمانده‌ى باڵاى سه‌ربازى بووه و نزیكترین كه‌سى عه‌لى خامنه‌یى بووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه باس له‌وه ده‌كات شادومانى سوپاسالارى ئێران بووه و فه‌رمانده‌ى هێزى فریاكه‌وتن بووه، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیى سوپاى پاسداران و سوپاى ئێرانى كردووه.
جیا له‌وه‌ش چه‌ندان پۆستى گرنگى سه‌ربازى هه‌بووه كه به چه‌ند خاڵێك ئه‌فیخاى ئه‌درعى باسى ده‌كات و له كۆتاییشدا ده‌ڵێت، "له‌ناوبردنى شادومانى، ژماره‌یه‌كى تر بۆ زنجیره‌ى به ئامانجگرتنى لووتكه‌ى فه‌رمانده‌یى سه‌ربازى ئێران زیاد ده‌كات و زه‌برێكى تر له هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران ده‌درێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، تاران داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کردوە فشار بخەنە سەر ترەمپ بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنێت بۆ پاڵنانی ئاگربەستی دەستبەجێ، لە بەرامبەردا ئێران نەرمی لە دانوستانە ئەتۆمییەکان نیشان دەدات.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بنکەیەکی ئاسمانی بە هێزەکانی ڕاگەیاندوە، ئیسرائیل لە ڕێگەدایە بۆ گەیشتن بە دوو ئامانجە سەرەکییەکەی کە بریتین لە سڕینەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لەناوبردنی موشەکەکانی.
وتیشی، "ئێمە لەسەر ڕێگای سەرکەوتنین، ئێمە بە هاوڵاتیانی تاران دەڵێین: ‘چۆڵی بکەن و هەنگاو دەنێین".