دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان لە كۆشكی سپی لە کۆبوونەوەدایە

هەرێم نیوز
میدیاكانی ئەمریكا دەڵێن، ترەمپ لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان لە كۆشكی سپی لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆبونەوەدایە

 سێ بەرپرسی ئەمریکی بە "ئاکسیۆس"یان راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان لە کۆشکی سپی، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆبونەوەدایەو، لەوێ بڕیار لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەدات.

پێشتریش تۆڕی "سی ئێن ئێن" لەزاری بەرپرسێكی کۆشکی سپییەوە بڵاویكردەوە: ترەمپ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان کۆدەبێتەوە.
ئەو بەرپرسانە رایانگەیاندووە، ترەمپ بە جدی بیر لە بەشداریکردن لە شەڕەکە دەکاتەوە، بە وەشاندنی گورزێك بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەتایبەتی دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ، كە لە ژێرزەمیندایە. 

ترەمپ ئەمڕۆ كۆنگرەی لوتکەی گروپی حەوتی جێهێشت و  گەڕایەوە،  وەك خۆی وتی، بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر دۆسیەی ئێران بێت، بە رۆژنامەنوسانيشی وت: ئەوەی دەیەوێت ئاگربەست نییە، بەڵکو کۆتاییەكی راستەقینەیە بۆ شەڕ و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP