هەرێم نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەم سەرۆکی ئەمریکا داوای خۆبەدەستەوەدانی بێمەرجی لە ئێران کرد و هەڕەشەشی لەو وڵاتەکرد، کە بەهیچ جۆرێک هاووڵاتیان و سەربازانی نەکاتە ئامانج، سوپای پاسداران وەڵامی دایەوە.
لە وەڵامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، ئەگەر ئەمریکا یان وڵاتانی رۆژئاوایی لە بنکەکانیانەوە لە ناوچەکە لە دژی ئێران بجوڵێنەوە، سەرجەم بنکە سەربازییەکانیان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاپوور دەکەن.
هاوکات هۆشداریش دراوە لەوەی ئۆباڵی لێکەوتەکانی هەر پێشهاتێکی لەو چەشنە لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەیە کە میوانداری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی دەکەن.