هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سوپاسی حکوومەت و گەلانی عێراق و سعوودیەی کرد کە زۆرێک لە حاجییانی ئێرانیان بە سەلامەتی گەڕاندەوە وڵاتەکەیان. گوتیشی: لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی ناوچەکە پەیوەندییەکی باشمان هەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی پەیوەندیی باشی دراوسێیەتییە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە.
ئیسماعیل بەقائی لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا لە وەڵامی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگی ئەمریكا كراوە و ئەمریكا هاوبەشی سەرجەم تاوانەكانە.
وتیشی، ئەمریكا خاكی ئێرانی كردووە بە مەیدانی فڕینی فڕۆكە و هێرشەكان و بۆردومانەكانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان نایاسایی و تاوانكارییە و ناپاكی كردووە بەرانبەر بە دیپلۆماسیەت، بۆیە ئێران وەڵامی ئەو هێرشانەی ئەمریكا دەداتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هاووڵاتیانی مەدەنی ناكاتە ئامانج و بنكە و شوێنە سەربازییەكان بۆردوومان دەكات.
بەقائی باسی لەوەشكرد، پەیوەندییەكانی تاران لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە گەرموگوڕە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە وەکو خەڵکی ئێران، توڕەین. ئەوان هەموو دڵیان دەلەرزێ کاتێک گوێیان لە ناوی ئێران دەبێت. ئێرانییەکان بە مێژووی خۆیان دووپاتییان کردووەتەوە، سەرباری پابەندبوونیان بە ئاشتی و بنەماکان، سڵ ناکەنەوە لە بەرگریی لە نیشتمان و شکۆیان، بە سوود وەرگرتنیش لە وانەکانی مێژوو، جارێکی دیکە ئیسرائیل تێک دەشکێنن و ڕێگە نادەن بە ئامانجەکانی بگات.