دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

نیویۆرک تایمز: پێدەچێت ئێران گەرووی هورمز بۆمبڕێژ بکات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێت، ڕەنگە بەم زووانە ئێران دەست بە چاندنی بۆمب لە گەرووی هورمز بکات.

نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە: دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی بۆمبڕێژکردنی گەرووی هورمزیان کرد، بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی کۆشکی سپیدا جەختیان لەسەر پێویستی ئامادەکاری بۆ ئەگەرێکی لەو شێوەیە کردووەتەوە.

بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا دەڵێن هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەتوانێت کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارسدا بخاتە تەڵەوە.

دوو بەرپرسی سەربازی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کە هێزی دەریایی تاوتوێی بژاردەی بڵاوەپێکردنی کەشتییەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی کەنداوی فارس بۆ کەمکردنەوەی زیانگەیاندنیان دەکات.

نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران دەتوانێت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆمبدانان لە گەرووی هورمز تێچووی زۆر و مەترسی گەورە بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا دروست بکات. دەشڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنە پێدەچێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP