هەرێم نیوز
چین دەڵێت هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانی بە متمانەی واشنتۆن گەیاندووە و هۆشداریشیداوە کە دۆخەکە "ڕەنگە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت".
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی چین، فو کۆنگ باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش شەوی ڕابردوو وتی: ئێران زیانی پێگەیشتووە، بەڵام متمانەی ئەمریکاش بەهەمان شێوە، چ وەک وڵاتێک و چ وەک بەشداربوویەک لە هەر دانوستانێکی نێودەوڵەتیدا.
داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە "کۆنتڕۆڵی پاڵنەری بەکارهێنانی هێز بکەن و خۆیان لە پەرەسەندنی ململانێکان و هەڵکردنی بڵێسەی ئاگرەکە بەدوور بگرن."
فو جەختی لەوە کردەوە کە هەمووان بە تایبەتی ئیسرائیل “دەبێت دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت و شەڕەکە بەرەو ناوچەکانی دیکە پەلنەهاوێت."