هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئامانجی دیکەی لە ئێران هەیە و بە نیازە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی.
ئەم ڕاگەیاندنە تەنانەت دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی لەناکاوی بۆ سەر شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدا.
ئیفی دۆفرین وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئامانجی دیکەمان هەیە و بەردەوام دەبین لە هەنگاونان تا ئەو ئامانجانە بەدەست دەهێنین.
دێفرین وتی ئیسرائیل ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی هەڵدەسەنگێنێت، کە یەکێکە لەو سێ شوێنەی کە لە هێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا کراوەتە ئامانج. دوو ئامانەکەی تریش بنکەی ئەتۆمیی ئیسفەهان و نەتەنز بوون.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە: "هێشتا زووە بۆ ئەوەی دیاری بکرێت کە ئایا یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لەناوچووە یان گواستراوەتەوە. ئێمە بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەین. هێشتا زووە بۆ ئەوەی هیچ ئەنجامێک دەربکەین. پێدەچێت دواتر بۆمان دەربکەوێت".