دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

گرۆسی: نەتەنز لەناوچووە و فۆردۆش وادیارە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە

هەرێم نیوز

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی: پێگەی ئەتۆمی نەتەنز بە تەواوی لەناوچووە و پێدەچێت فۆردۆش زیانێکی زۆری پێگەیشتبێت.

گرۆسی بە سی ئێن ئێن-ی وت: دامەزراوەکانی سەر ڕووی زەوی لە نەتەنز بە تەواوی وێران بوون و بەشەکانی ژێرزەمینیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، چونکە کارەبای بنکەکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە پچڕاوە.

بە وتەی گرۆسی، پێگەی ئیسفەهانیش "زیانێکی زۆر گەورە"ی بەرکەوتووە. 

سەبارەت بە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆو وتی: "ئاماژەی ڕوون و ئاشکرای لێدانەکان هەیە، بەڵام کەس ناتوانێت بە وردی بڵێت تا چەند ژێرخانی ژێرزەوی وێرانبووە".

گرۆسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت بنکەی فۆردۆ لە زیانەکانی پچڕانی کارەبا ڕزگاری بووبێت، چونکە کارەبای حاڵەتی فریاگوزاری هەیە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییەی لە پێکهاتەکەیدا دەردەکەوێت، دەکرێت نیشانەیەک بن بۆئەوەی زیانێکی بەرچاوی تووشبووە.

گرۆسی لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی "هیچ بەڵگەیەکی نییە کە ئاماژە بە بوونی بەرنامەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە بکات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP