هەرێم نیوز
ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، "ئێستا نۆرەی ئێمەیە وەك یەكەم هەنگاو گەرووی هورمز دابخەین".
حوسێن شەریعەتمەداری، ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: "ئێستا نۆرەی ئێمەیە بەبێ بەفیڕۆدانی كات و وەك یەكەم هەنگاو كەشتییە دەریاییەكانی ئەمریكا لە بەحرەین مووشەكباران بكەین و گەرووی هورمز دابخەین".
باسی لەوەشکرد: "پێویستە گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە ئەمریكی، بەریتانی، ئەڵمانی و فەرەنسییەكاندا دابخەین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، كە هێرشیان كردووەتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەكانی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)ـی ئێران و كۆتایی بە هەڕەشە ئەتۆمییەكەی ئێران هێندرا.