دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دەکەین

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ئاگربەستە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا رایگەیاند؛ دەڵێت، "تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکاندایە."

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی ئاگربەستەکەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەم.

ئاماژەی بەوەشداوە، باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه‌ ته‌نها ڕێگه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رده‌وام و خۆشگوزه‌رانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنه‌ر و لێكتێگه‌یشتنی یه‌كتر له‌ نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كاندادایه‌".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرۆک ترەمپ و سەرکردەکانی دیکە دەکەم بۆ پابەندبوونیان بە دیپلۆماسییەت و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیارەدا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP