هەرێم نیوز
ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و یاریدەدری ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێك بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە لە هەندێک پەیج و ئەکاونت، بابەتێک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ناوى (مامۆستا ئەژى ئەمین) هاتووە. لێرەوە بە ڕاى گشتیى ڕادەگەیەنین، کە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیىیەوە. هەموو هەوڵ و خەباتى مامۆستا ئەژى ئەمین، لەپێناوى ئاسایشى نیشتمانیى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستاندا بووە.
دەشڵێت; ئەو کەس و گرووپانەى لەپشت ئەو بڵاوکراوانەن ئاگادار دەکەینەوە، کە گرتنەبەرى هەر ڕێکارێکى یاسایى سەبارەت بەم بابەتە، بە مافى خۆمان دەزانین.