هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دابەشکردنی پۆستە حکوومەتییەکانی کابینەی دەیەم، کۆتایی هات و هەردوولا راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی4ی2025، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتی نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥/ ٤/ ٢٠٢٥، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتىى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەت کرا و، هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو.
لە ڕۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
١٥ى نیسانى ٢٠٢٥
ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوە چوو. پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسیی بەدەست ھێنا.