دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە؛ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى 18- 04- 2025 ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 3-5 پلەی سیلیزى لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی شەممە ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ پەڵەهەور. پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەى 2-3 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 27  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP