هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، کارمەندێکی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی بەناوی، یادگار دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی تای خوێن بەربون لە چەند رۆژی رابردوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تەندروستی کەرکوک ئهمڕۆ شهممه ڕایگهیاند، بەهۆی تای خوێنبەربونەوە، كارمهندێكی تهندروستی گیانی لهدهستداوه، كه پیشتر بههۆی توشی ڤایرۆسهكه بوه.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تەندروستی کەرکوک له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئەندامانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ماتەمینی بۆ گیان لهدهستدانی پەرستاری تەکنیکی یادگار نوری، یەکێک لە ستافی پەرستاران لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک دهگێڕن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، یادگار نوری لەکاتی ئەرکی فەرمیدا توشی تای خوێنبهربون بوه و بههۆیهوه گیانی لهدهستداوه.
یادگار نووری لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک پەرستار بووە و لە تووشبوویەکی دیکە کە لەو نەخۆسخانەیە خەوێندراوە، نەخۆشییەکەی بۆ گواستراوەتەوە.
لە کەرکووک دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرابوون کە یەکێکیان ئاژەڵدارە و ئەوی دیکەیان قەساب بووە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو قەسابەکە گیانی لەدەستدا، بە گیان لەدەستدانی ئەو کارمەندەی تەندروستی، ئەم ساڵ دوو کەس لە کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە.
تای خوێنبەربوون لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەگوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكە ماوەیەكی زۆرە لە عێراق و ناوچەكەدا هەیە و یەكەم دەركەوتنیشی لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 كە بە فەرمی تۆمار كرابێت.
فەلاح خەلیل یایچی، قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک بە میدیاکانی راگەیاند؛ ئەمڕۆ هەڵمەتێکی فراوان دەکەن بۆ رێگری و قەدەخەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی، دەستبەسەرداگرتنی گۆشتی بێ مۆڵەت و بەخێوکردنی ئاژەڵان لە گەڕەکەکان.