هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆپخانەکانی تورکیا لە کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی دوانیوەڕۆوە،٤ جار تۆپبارانی دەوروبەری گوندی “بەرچێ”یان لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد.
کامەران عوسمان، بەرپرسی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکا دەڵێت، هەر لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆداو لە کاتژمێر ٢:٢٤ خولەک، تۆپخانەکانی تورکیا، (٩ جار) بۆردومانی گوندەکانی “مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ”یان لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کرد و خانووی دوو هاوڵاتی مەدەنییان خاپورکرد.
بەشێوەیەکی گشتی ئەمڕۆ تورکیا (١٣ جار) تۆپبارانی گوندەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدیان کردووە. هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی.