دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی لەبارەی "هەژماری من " کۆبونەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من ) کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم ڕووەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی.

سەرۆکی حکوومەتی سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکیدا.

سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمیشی بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP