دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

تورکیا: ئەگەر هەیە پەکەکە وەڵامی ئەو بانگەوازە نەداتەوە

هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە بەهۆی دەستوەردانی دەرەکی، پەکەکە وەڵامی ئەو بانگەوازە نەداتەوە.

 چوارشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، ڕایگەیاند، دەبێت حکوومەتی سووریا خۆی پرسی یەپەگه چارە بکات، بەڵام نابێت درێژخایەن بێت.

باسی لەوەشکرد، ئەمەریکا له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرقاڵی پرسی گەورەیه و پەکەکه کاری لە پێشینەی نییه. گوتیشی: چاوەڕێ دەکەین پەکەکه وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بداتەوه.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەیه بەهۆی دەستوەردانی دەرەکی، پەکەکه وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان نەداتەوه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی شنگالەوە.

دەشڵێت، پێویسته حکوومەتی عیراق پرسی شنگال زووتر چارە بکات و نامانەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێک لە سووریا بکەوینە ململانێوە.

هاکان فیدان، لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا گفتوگۆی تەکنیکی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێو سووریا. ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە نامانەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێک لە سووریا بکەوینە ململانێوە، نەک تەنیا ئیسرائیل.

سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، زۆر گرنگە ڕێگە بدەین سووریا سیاسەتی بەرگریی خۆی و سیاسەتی دەرەوەی خۆی و کاروباری ناوچەیی خۆی دابڕێژێت.

لەبارەی ئیسرائیلەوە، فیدان دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستای ئیسرائیل لە سووریا خزمەت بە ئاسایشیی سووریا و خۆی ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP