هەرێم نیوز
خێزانێك لە سنووری برادۆست لەكاتی كۆكردنەوەی گیای بەهارە مین پیایاندا تەقییەوە و بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە منداڵەكەیان بەناوی (ئەلەند تەحسین) گیانی لەدەستدا.
جابر وەسمان برادۆستی، بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی ژینگەیی مێرگەمیر بەڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە دەڤەری برادۆست مین بە ژنێك و منداڵێك و گەنجێكدا تەقیوەتەوە و هەر سێ كەسەكە برینداربوو.
وتیشی: ئەو سێ كەسە ئەندامی یەك خێزانن و خەڵكی گوندی خۆرانن لە دەڤەری برادۆست، بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران كران، كە ئەو خێزانە بۆ كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕوویان لەو ناوچەیە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گەیاندنی ئەو سێ هاووڵاتیە بۆ نەخۆشخانە، یەكێكیان بەناوی “ئەلەند تەحسین”ی تەمەن 20 ساڵ، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
له ماوهى 20 رۆژى رابردوودا ئهمه سێیهم رووداوى تهقینهوهى مین و تهقهمهنییهكانه بهو هاووڵاتیانهى كه دهچنه كوێستانهكانى برادۆست بۆ هێنانى گژوگیاى بههاره و بههۆیهوه چوار كهس گیانیان لهدهستداوه و سێ كهسیش بریندار بوون.