دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئێران: گفتوگۆی "ناڕاستەوخۆ" لەگەڵ ئەمریکا دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

کەمێک پێش ئێستا ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆی "ناڕاستەوخۆ" لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عومان لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیان دەستیپێکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان هەر دوو شاندی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێکرد.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە گفتوگۆکان لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمیەکە دەبێت.

گفتوگۆکە بە سەرپەرشتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ویتکۆف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و بە نێوەندگیری بەدر ئەلساعدی وەزیری دەرەوەی عومان لە مەسقەتی پایتەخت دەستی پێکردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر دوو لایان پەیامەکانیان لە ڕێگای بەدر ئەلساعدی دەگەیەننە یەکتر و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP