دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: ئومێد دەكەین بەزووترین كات حكومەت پێكبهێنین

هەرێم نیوز
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی  داخلی تەفاسیل بووینە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و ئومێد دەكەین ئومێدەوارین بەزووترین كات حكومەت پێكبهێنین.

 هۆشیار زێباری سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی زۆربە باشی بەڕێوەدەچن و دوێنێ لە سەڵاحەدین كۆبوونەوەیەکى گرنگمان هەبووە.

ئاشکراشیکرد، تیمی ئێمە هەمومان لە سلێمانی سبەینێ كۆدەبینەوە و بەرنامەی حكومەت و وەرەقەی سیاسی تەواو بووە.

ڕوونیشیکردەوە، داخلی تەفاسیل بووینە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و سەرۆكایەتییەكان، پرۆسەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، ئومێد دەكەین ئومێدەوارین بەزووترین كات حكومەت پێكبهێنین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP