دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆ: کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەر دەکرێت

هەرێم نیوز
وەزیری ناوخۆی رایگەیاند، كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا لە رێگەی یاساوە چارەسەر دەكەن و لە ئێستاشدا هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا داخڵی کوردستان ناکرێت.

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ چارەسەرێك بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاییەكان نییە، بەڵام لە ئێستادا رێگە نادەن ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بێتە ناو خاكی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆش تاوتوێی چارەسەركردنی كێشەی ئەو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن دواتر لە رێگەی یاساوە چارەسەری دەكەن.

دووپاتیکردەوە، كێشەكە لەوەدایە نابێت هەر جارێك باسی ئەو بابەتە دەكرێت دەبێت بگەڕێنەوە سەرەتای ئەو بابەتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەكەم هەنگاو ئەوەیە نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بێتە ناو خاكی هەرێم و دواتر بەپێی یاسا و رێنمایی چارەسەری كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP