دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ دەیەوێت لەگەڵ چین بگەنە ڕێککەوتنێکی بازرگانی

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێیان خۆشە لەگەڵ چین بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات کە لە ئێستادا پەرەی سەندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ترەمپ ئەم قسانەی لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی ئەمریکا بە ئامادەبوونی پەیامنێران کرد.

هەروەها سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، کاتێک ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی جیاواز دەکرێت، دڵنیایی زیاتر لە سیاسەتی بازرگانیدا دروست دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەو باجانەی کە لەسەر کاڵا چینییەکان هاوردە دەکرێن بۆ ئەمریکا، گەیشتووەتە 145%.

لە بەرامبەر ئەو باجە نوێیەی دۆناڵد ترەمپ، چین پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە پاشەکشە ناکات لە باج، بەڵام ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە دانوستان بکات.

لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکی تونددا ڕایگەیاند، پەکین پاشەکشە ناکات. بەڵام دواتر، وەزارەتی بازرگانی وڵات ڕایگەیاند کە دەرگای دانوستان هێشتا کراوەیە.

شەڕی گومرگی نێوان پەکین و واشنتۆن کە لە ئێستادا بەڕێژەی 145% باج لەسەر کاڵای چینی و 84%ی باج لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان بووە، دەتوانێت بەشێکی زۆری بازرگانی نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهان لەناوببات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP