دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ بۆ ئێران: واز لە خەونی چەكی ئەتۆمی بهێنێت

هەرێم نیوز
دۆناڵد ترمپ ڕایگەیاند، دەبێت تاران واز لە خەونی چەكی ئەتۆمی بهێنێت.

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی دانووستانەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند"لەگەڵ ئێران لە ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە و ئێران دەیەوێت لەگەڵ ئەمەریکا بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام نازانێت چۆن، چونکە پێویستە دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت".

ترەمپ وتیشی" دەبێت تاران واز لە خەونی چەكی ئەتۆمی بهێنێت بەپێچەوانەوە روبەروی وەڵامێكی توند دەبێتەوە"، 

ترەمپ هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر لەگەڵ ئێران نەکەونە ڕێکەوتن ئەوا هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لەسەر مێزە، سەرۆکی ئەمریکا وتیشی" ئێران راهاتووە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەسایەتیە كاڵفامەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP