دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئەمریکا ژمارەی هێزەكانی لە سووریا بۆ نیوە کەمدەکاتەوە

هەرێم نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە سوریا بۆ نیوە كەمدەكاتەوە. 

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریكییەوە رایگەیاندووە، سوپای ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات بۆ یەكخستنی هێزەكانی لە سوریا لە چەند هەفتەی ئایندە، ئەمەش لە هەنگاوێكدا كە رەنگە ژمارەی هێزەكانی بۆ نیوە كەمبكاتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، سوپای ئەمریكا نزیكەی (2 هەزار) سەربازی لە سوریا هەیە، كە دابەشبوون بەسەر چەند بنكەیەكداو زۆرینەیان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریادان.

باسی لەوەش کردووە، سوپای ئەمریكا بە هاوكاریی لەگەڵ هێزە خۆجێییەكان كاردەكات بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی داعـ.ـش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP