دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

میدیایەکی ئیسرائیلی: 9 فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی ئەمریکا گەیشتنە بنکەیەکی ئاسمانی لە ئیسرائیل

هەرێم نیوز

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی کان تیڤیی ئیسرائیل، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 9 فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی ئەمریکا گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانی نەواتیم لە باشووری ئیسرائیل.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کە شەوی پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەم فڕۆکانە سەدان بۆمبیان گواستۆتەوە، لەوانە بۆمبی سەنگەرشکێن بۆ ئیسرائیل بەجۆرێک کە وەک کان نووسیویەتی "ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەکانی واشنتۆن لەگەڵ تاران شکستی هێنا، ئەوا دەکرێت هێرش بکرێتە سەر ئێران".

بە وتەی ئەو میدیا ئیسرائیلییە، ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە ناردنی باری گەورەی تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل، لەوانە بۆمبی دزەکردنی تایبەت کە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران داڕێژراون.

ڕۆژی سێشەممەش، کان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە دەیان فڕۆکەی ئەمریکی چوونەتە ناو ئیسرائیل و بۆمبی قورس MK 84 و مووشەکی تایبەتی ڕێگریکەریان لەگەڵ خۆیان هێناوە بۆ سیستەمی بەرگری THAAD.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP