دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا بۆ ئەحمەد شەرع: مەرجی سەرەكیمان نەگەڕانەوەی تیرۆر و ئێرانە بۆ سوریا

هەرێم نیوز

بەرپرسێكی ئەمریكی دەڵێت واشنتن چەند داوایەكی لە سوریا هەیە، ئەم داواكاریانەش بریتین لە ڕێگەدان بە واشنتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا و هێوركردنەوەی نیگەرانییەكانی تەلئەبیب.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا لە ئیدارەی ترەمپ بڵاویكردەوە، واشنتن بەردەوامە لە مامەڵەكردن لەگەڵ سوریا بە وریاییەوە تا شەرع دەیسەلمێنێت كە بە سەركەوتوویی حكومەتەكەی لە توندڕەوەكان پاككردۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت شەرع توانای خۆی بسەلمێنێت بۆ یەكخستنی كەمینە جۆراوجۆرەكانی سوریا، "ئامانجمان ڕێگریكردنە لە گەڕانەوەی ئێران و داعش بۆ سوریا".

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، بەرپرسێكی ئەمریكی لیستی هەشت هەنگاوی ڕادەستی شەیبانی كردووە كە بڕیارە بگیرێتەبەر لە بەرامبەر هەڵگرتنی بەشێك لە سزاكانٚ.

یەکێک لە داواکارییەکان قەدەغەکردنی هەموو چالاکییە سەربازی و سیاسییەکانی پەیوەست بە بزووتنەوە فەڵەستینییەکانە و واشنتن بۆ هێورکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل، داوای دەرکردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە فەڵەستینییانەی کردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا پلانی هەیە ئامادەیی سەربازیی خۆی لە سووریا کەمبکاتەوە، بۆ ئەمەش چاوەڕێی کردار لە دیمەشق دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP