دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات

هەرێم نیوز

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران دانوستانەکانی گەڕی دووەمی نێوان واشنتن و تاران لە کەشێکی ئەرێنی و بنیاتنەر بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی 4ی 2025، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەووە، کەمێک پێش ئێستا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە نێو باڵیۆزخانەی عوممان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتایی هات.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکان، دانوستانەکان ئەرێنی بوون  و لە کەشێکی بونیاتنەرانە بەڕێوەچوو.

هاوکات ئاماژەشیان داوە، دانوستانەکە چوار کاتژمێری خەیاندووە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بە سەرنجدان بە کەشوهەوای بنیاتنەری ئەم وتووێژانە، پێدەچێت سێ شاندی ئێران، عومان و ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجام بدەن.

دوێنی هەینی 18ـی نیسانی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مەبەستی بەشداریی لە دانوستان لەگەڵ شاندی ئەمەریکا، گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا.

بە پێی زانیارییەکان، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی هەفتەی ڕابردووی نێوانیان، ئەرێنی بوون، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی دانوستانەکان بۆ مەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتن کردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP