هەرێم نیوز
بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستناوەی کریستیانەکانەوە روسیا بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا رابگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە 19ی 4ی 2025، کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا (کرملین)بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 6:00 ی ئێواەەی ئەمڕۆوە تا 21 ی نیسان ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا رادەگەیەنرێت و هیچ کردەوەیەکی هێرشبەریانە ئەنجامنادرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگربەستەکە بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوەی کریستیانەکانەوەیە و پێویستە لایەنی ئۆکرانیش هەمان هەنگاو بگرێتەبەر.
هەر لە راگەیەندراوەکەی روسیادا هاتووە، کاردانەوە و هەڵوێستی ئۆکرانیا لەکاتی ئاگربەستدا ئامادەیی ئەو وڵاتە بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی نیشاندەدات، ئێمەش هەمیشە ئامادەی دانوستانین پێشوازی لە ویستی ئەمریکا و چین و وڵاتانی دیکەی بۆ ئاشتی هەمیشەیی دەکەین.