دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ: ئیسرائیل نەبوایە ئێران 10 ساڵ لەمەوبەر دەبووە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی

هەرێم نیوز 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تاوەکو حەماس لەناو نەبەین و بارمتەکان نەگەڕێنینەوە کۆتایی بە شەڕناهێنین، ده‌شڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل نەبوایە ئێران دەیتوانی دە ساڵ  لەمەوبەر بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات. 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، فشارەکان لەسەر حەماس زیاد دەکەین، تا هەموو ئامانجەکانی جەنگ بەدی دەهێنین.

دەشڵێت، ملکەچی حەماس نابم، ئەرکی جەنگیش کۆتایی نەهاتووە، ئەو مەرجانەی حەماس دایانناوە قبوڵی ناکەم. 

ناتانیاهۆ دەڵێت، حەماس لەناو نەبەین و بارمتەکان نەگەڕێنینەوە، کۆتایی بە شەڕناهێنین.

جەختی لەوە کردەوە، "رێگە نادەین ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت" .

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل نەبوایە، ئێران دەیتوانی (١٠) ساڵ  لەمەوبەر بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات.

وتیشی، بە كوشتنی نەسروڵا و سینوار و ئەوانی دیکە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP