دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا بۆ هاوڵاتیانی: دۆخی سووریا مەترسیدارە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییەکانی لە گەشتکردن بۆ سووریا و دەڵێت زانیاری متمانەپێکراومان هەیە کە هێرش دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووتەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی سووریا بەهۆی مەترسی هێرشکردن، خۆیان لە چوون بۆ شوێنە گشتییەکان بە دووربگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا روونیشی کردووتەوە، لەوانەیە مەترسییەکان لەسەر شێوەی هێرشی چەکداری یان بۆمبی چێنراو بۆ سەر هۆتێڵ، مارکێت، شوێنە پیرۆزەکان و گشتییەکان بێت.

ئاماژەشی داوە، بەهۆی ڕفاندن، بە دیل گرتن، ناکۆکی گرووپە چەکدارەکان و شەڕی ناوخۆیی، هیچ شوێنێک لە سووریا پارێزراو نییە.

هەروەها داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات لە ئێستادا سه‌ردانی سووریا نه‌كه‌ن و ئەوانەی لە سووریاشن دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP