دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئەمریکا؛ دەبێت ئێران بەتەواویی دەست لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت

هەرێم نیوز

نێردەی تایبەتی ئەمریکا کۆتا مەرجی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد و گوتی، "دەبێت تاران بەتەواویی دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت".
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا  لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، تەنیا ئەوکاتە رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەگاتە ئەنجام، بەوجۆرە بێت، کە دۆناڵد ترەمپ، داوایکردووە، کە ببێتە هۆی دامەزراندنی چوارچێوەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشى، "ئەوەش کاتێک بەدیدێت، کە ئێران دەست لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت".

نێردەی تایبەتی ئەمریکا راشیگەیاند، زۆر گرنگە بۆ جیهان، لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتنێکی پتەو و دادپەروەر و بەردەوام، ئەوەش داواکاریی سەرەکیی ترەمپە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، ویتکۆف لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، گوتی، "رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران، تاوەکو رادەیەکی زۆر بەندە بە دڵنیابوونەوە لە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە".

دەشڵێت، "ئێران پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم، بە رێژەی 3.67% زیاتر نییە".

ئەمەش ئاماژەیە بە رێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ، کە دواتر لە 2018دا دۆناڵد ترەمپ، لە ماوەی یەکەمی سەرۆکایەتییدا لێی کشایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP