دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

35 کەس دەستگیرکران کە ئەیانویست بە قاچاخ بێنە سلێمانی

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، ڕایگەیاند هێزەکانیان توانیویانە 35 هاوڵاتى بیانى دەستگیربکەن، كە هەوڵیان دابوو بەشێوەیەكی نایاسایی سنووری سلێمانی ببەزێنن.

لەبەیاننامەیەكدا هێزەکانى پاسەوانى سنور ئەوەش دەخەنەڕوو، لە چوارچێوەی ئەركی فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزەكردن و قاچاخچێتی، فەوجەكانی سێ و دووی لیوای سێی سنووری توانیان، لە ئۆپەراسیۆنی جیادا، 35 هاوڵاتى دەستگیربکەن کە ڕەگەزنامەی وڵاتانى ئاسیایان پێبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو هاوڵاتیانە هەوڵیانداوە بەشێوەیەكی نایاسایی لە سنووری ئیداریی پارێزگای سلێمانی سنوورەكە ببەزێنن و ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP