دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

هەرێم نیوز 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى و ENKS و هه‌موو ئه‌و خوشك و برايانه‌ى كاريان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد له‌ سووريا کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا وتیشی، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له‌ هه‌مووان ده‌كه‌م كه‌ مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره‌ و دڵى گه‌لى كوردستانى له‌ هه‌موو شوێنێك خۆش كرد. 

ئەوەشی وت،  هيوادارم ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد كه‌ تاقه‌ ڕێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا. 

ڕاشیگەیاند، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌ و بۆ مافه‌ ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ سووريا و ناوچه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP