هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ تەقینەوەكەی بەندەر عەباس لە ئێران بڵاو كردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە سەركۆماری ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكات.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان