دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکێتی زانایان: داواکارین ئاسانکاری بۆ مارەیی بکرێت

هەرێم نیوز

یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان لە بارەی پڕۆسەی هاوسەرگیری و بڕی مارەییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داواکارن لەو بابەبە کارئاسانی بکرێت.

له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا هاتووه‌: "دوای ئەوەی نرخی زێڕ زۆر بەرز بوویەوە، یەکێتیی زانایانیی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بۆ مارەیی ئافرەتان کارئاسانی بکەن و رەچاوی بارودۆخی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن."

ئه‌مه‌ی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەبەر ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری، پرۆسەیەکی گرنگە و ئیسلام بایەخێکی زۆری پێ دەدات، بەتایبەت لە پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و تەبایی، راستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک حەقێکی شەرعی ئافرەت دیاری کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت.

لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووەو رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نیە تەنیا زێڕ بێت، گیانی هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتیی پتری بە دواوەیە.

یەکێتیی زانایانیی ئایینی ئیسلامی کوردستان
26ی 4ی 2025



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP