هەرێم نیوز
زیانه مادی و گیانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌نده‌ر عه‌باس تا دێت زیاتر ده‌بێت و به‌پێی دواین ئامار، ژماره‌ی كوژراوان و بریندارانی ئه‌و رووداوه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی هه‌زار و 100 كه‌س.
مێهرداد حه‌سه‌نزاده به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هورمزگان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و رووداوه تا ئێسته 18 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی بریندارانی رووداوه‌كه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 86 كه له‌و ژماره‌یه به‌شێكیان چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه، 357 برینداریش له ژێر چاودێریی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان هێشتراونه‌ته‌وه كه 21یان له چاودێریی چڕ خه‌وێنراون.
لای خۆشیەوە فاتیمە هیجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هەوڵەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو 20٪ی کە ماوە بەردەوامن.
دوێنێ تەقینەوەیەک لە بەندەری ڕەجایی ڕوویدا کە گومان دەکرێت ماددەی کیمیاوی تێدا بووبێت، بە هێزی تەقینەوەکە بەجۆرێک بوو کە زەوی شارەکانی دەوروبەری بەندەر عەباسی لەراندەوە.