دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئيران: هەر هێرشێکمان بکرێتە سەر بێ وەڵام نابین

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە بارەی هەڕەشەکانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لێدوانی دا و ڕایگەیاند، ئێران ئەوەندە بەهێزە كە هەر هەوڵێک بۆ تێکدان پوچەڵ بکاتەوە و هیچ بژاردەیەكی سەربازی نیە و هەر هێرشێک دەستبەجێ وەڵامی دەدرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بانگەشەکانی ئیسرائیل بەوەی کە دەتوانێت فەرمان بەسەر ئێراندا بکات بە “خەیاڵپڵاوی و دوور لەڕاستی” ناوبرد و رەخنەی لە بنیامین نەتانیاهۆ گرت کە هەوڵدەدات سیاسەتی دیپلۆماسی ئەمریکا بەرامبەر ئێران ئاڕاستە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هێندە بەهێزە کە رووبەڕووی هەموو هەوڵێکی لەم شێوەیە ببێتەوە و هیوای خواست ئەمریکاش بەهەمان ئەندازە خۆڕاگر بێت.

هەروەها، وێڕای رەتکردنەوەی هەر بژاردە و چارەسەرێکی سەربازی، هۆشداریدا کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەستبەجێ وەڵامی هاوشێوەی دەدرێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ژێرخانی ئەتۆمی ئێرانی دوپاتکردەوە، لەکاتێکدا واشنتن و تاران دانوستان دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP