دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

رووسیا تاکلایەنە سێ رۆژ ئاگربەستی راگەیاند

هەرێم نیوز 

رووسیا تاکلایەنە ئاگربەستی دوو رۆژەی لە ئۆکرانیا راگەیاند و وتیشی، ئاگربەستەکە لە شەوی 8ی ئایارەوە بۆ 10ی ئایار دەبێت.

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرێملین) بڵاویکردەوە، بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتی، لایەنی ڕوسی لە یادی 80 ساڵەی ڕۆژی سەرکەوتن، لە نیوەی شەوی 7 لەسەر 8ـی (ئایار/5) تا نیوەی شەوی 10 لەسەر 11ی (ئایار/5)، ئاگربەست و ڕاگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕادەگەیەنێت.

هاوکات، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کرێملین داوای لە کیێڤ کرد بەشداری ئاگربەستی کاتی بکات بەڵام بەڵێنیدا لە ئەگەری پێشێلکارییەکانی ئۆکراینییەکان، هێزە چەکدارەکانی وەڵامێکی گونجاو و کاریگەر دەدەنەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، لایەنی رووسیا ئامادەیی خۆی دوپات دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکانی ئاشتی بەبێ مەرجی پێشوەختە، بۆ نەهێشتنی رەگ و ریشەی قەیرانی ئۆکرانیا و پەیوەندی بنیاتنەر لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP